گابریال خیسۆس پەیوەندی بە یانەی ئارسناڵەوە كرد

گابریال خیسۆس تا ساڵی 2027 پەیوەندی بە ڕیزەكانی یانەی ئارسناڵی ئینگلیزییەوە كرد.

فابریزۆ ڕۆمانۆ شارەزا لە گواستنەوەی یاریزانان ئاشكرایكرد، لەم هەفتەیەدا خیسۆس پشووەكانی كۆتایی پێ دەهێنێت و پەیوەندی بە یانەی ئارسناڵەوە دەكات تا پشكنینی پزیشكی ئەنجام بدات.

نوسیویشیەتی: خیسۆس تا ساڵی 2027 پەیوەندی بە یانەی ئارسناڵەوە دەكات.

بە  پێی ڕاگەیاندنەكان بێت نرخی گواستنەوەی خیسۆس لە مانچستەر سیتییەوە بۆ ئارسناڵ 45 ملیۆن پاوەند بووە.

ئەمە دووەم گرێبەستی یانەی ئارسناڵە لەم وەرزەدا لەپاش كڕینی فابیۆ فێرێرا لە یانەی پۆرتۆ.

بابەتی پێشتر

دانەغاز كارەكانی فراوانكردنی كێڵگەی كۆرمۆری ڕاگرت

بابەتی دواتر

مەسرور بارزانی لەبارەی هێرشەكانی سەر كۆرمۆر: ‏پێویستە ئەمریكییەكان و وەبەرهێنەرەكان پابەندی بنوێنن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share