ڕوبلێڤ لە مورای بردەوە و ناسناوی پاڵەوانێتی موبادەلەی بەدەستهێنا

ئەستێرەی تێنسی سەرزەوی ڕوسی، ئەندرێ ڕوبلێڤ ناسناوی پاڵەوانێتی موبادەلەی جیهانیی بەدەستهێنا، دوای ئەوەی لە یاریی کۆتاییدا بردنەوەی بەرامبەر ئاندی مورای بەریتانی بەدەستهێنا.

ڕوبلێڤ لە ماوەی کاتژمێرێک و 30 خولەکدا توانی بە ئەنجامی دوو کۆمەڵەی بێوەڵام بردنەوە بەرامبەر مورای تۆماربکات، (6-4)، (7-6).

تێنسزانە ڕوسییەکە لەم وەرزەدا لەگەڵ تیمی وڵاتەکەی بەشداربوو لە چنینەوەی ناسناوی دەیڤیز، کە لەشاری مەدریدی پایتەختی ئیسپانیا ئەنجامدرا.

لەو بارەیەوە ڕوبلێڤ ڕایگەیاند، “سڵاوم بۆ هاندەرانی تێنسی سەرزەوی دەنێرم لە ئەبوزەبی، هیوادارم چێژیان لە یارییەکە وەرگرتبێت، هیوادارم لەداهاتوودا بەردەوامبم لە سەرکەوتنەکان و چنینەوەی ناسناوی دیکە”.

لەلایەکی دیکەوە دێنیس شاپۆڤالۆڤ-ی ڕوسی بەهەمان شێوە لە یاریی پلەی سێیەم و چوارەم بردنەوەی بەرامبەر ڕافائێل نادالی ئیسپانی و ئەفسانەی تێنسی سەرزەوی تۆمارکرد.

بابەتی پێشتر

بەڕێوەبەری دۆرتمۆند هەوڵەکانی ڕیاڵ بۆ هالاند ئاشکرادەکات

بابەتی دواتر

"دیاردە" ئەو یانەیەی کڕی کە لێیەوە دەستیپێکرد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share