(ڤیدیۆ) ڕیاڵی ڕیمۆنتادا لە ئانفێڵدەوە کۆتایی بە لیڤەرپوڵ هێنا و ناپۆلی براوەبوو

ئەمشەو سێشەممە، دوو یاریی چوونی قۆناغی (16)ی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا ئەنجامدران، یانەکانی ڕیاڵ مەدرید و ناپۆلی براوەبوون.

لە ڕووبەڕووبوونەوەیەکی بەهێزدا، یانەی لیڤەرپوڵ لە یاریگای “ئانفێڵد ڕۆدز” میوانداریی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی کرد، یارییەکە بە ئەنجامی پێنج گۆڵ بەرامبەر بە دوو گۆڵ لە بەرژەوەندیی ئەستێرەکانی کارلۆ ئەنچیلۆتی کۆتایی هات.

گۆڵەکانی “ڕێدز” لە خولەکەکانی چوار و 14 لەلایەن داروین نونێز و محەممەد سەڵاحەوە‌ تۆمارکران، گۆڵەکانی “لۆس بلانکۆس” لە خولەکەکانی 21، 36، 47، 56، 67 لەلایەن ڤینسیۆز جونیۆر (دوو گۆڵ)، ئیدێر میلیتاو، کەریم بنزیمە (دوو گۆڵ) تۆمارکران.

لە یارییەکی دیکەدا، یانەی ناپۆلی ئیتاڵی لە دەرەوەی یاریگای خۆی بووە میوانی ئینتراخت فرانکفۆرتی ئەڵمانی.

یارییەکە بە ئەنجامی دوو گۆڵی بێوەڵام لە بەرژەوەندیی شینپۆشەکانی ئیتاڵیا کۆتاییهات.

گۆڵەکان لە خولەکەکانی 40، 65 لەلایەن ڤیکتۆر ئۆسیمین و جیۆڤانی دی لۆرێنزۆ-وە تۆمارکران.

بەپێی ئەنجامه‌ تۆمارکراوه‌کان‌، یانەکانی ڕیاڵ مەدرید و ناپۆلی توانیان باڵادەستی نیشانبدەن و هەنگاوێک لە قۆناغی چارەکی کۆتایی نزیکببنەوە.

بابەتی پێشتر

راگرتنی فرۆشتنی دۆلارە هەرزانەكە لە هەولێر پەیوەندی بە مەترسی سپیكردنەوەی پارەوە هەبووە

بابەتی دواتر

نەتەوە یەکگرتووەکان: بەهۆی بومەلەرزەکەوە زیاتر لە 210 ملیۆن تۆن پاشماوە لە تورکیا کۆبووەتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share