ئەوەی لە هەفتەی یەکەمی “کالچیۆ” ڕوویدا، هەرگیز تۆمار نەکراوە

هەشت باشترین یانەکانی وەرزی ڕابردووی خولی ئیتاڵیا، لە یەکەم هەفتەی ئەم وەرزە (2022/2023) بردنەوەیان تۆمار کرد.

لە یەکەمین هەفتەی خولی پلە یەکی ئیتاڵیا “سیریا ئەی”، یانەی ئەی سی میلان لە ئودینێزی بردەوە، ئینتەر میلان، ناپۆلی، یوڤانتۆس، ڕۆما، لازیۆ، فیۆرنتینا و ئاتالانتا لە یانەکانی لیچی، هیلاس ڤیرۆنا، ساسولۆ، سالێرنیتانا، بۆلۆنیا، کریمۆنێزی، سامپدۆریا-یان بردەوە.

بە درێژایی مێژووی خولی ئیتاڵیا ڕووینەداوە هەشت یانە باشترینەکەی ڕیزبەندیی وەرزێک، لە لە هەفتەی یەکەمی وەرزی نوێدا بردنەوە تۆمار بکەن، بۆیە ئەوەی لەم وەرزەدا نووسراوەتەوە مێژووە و هەرگیز لە خولی ئیتاڵیا ڕووینەداوە.

بڕیاریشە هەفتەی داهاتوو چەندین یاریی بەهێز ئەنجام بدرێن، لە گرنگترینیاندا میلان ڕووبەڕووی ئاتالانتا دەبێتەوە، لە هەفتەی سێیەمدا دوو یاریی لووتکە لە نێوان یانەکانی لازیۆ، ئینتەر، هەروەها یوڤی، ڕۆما ئەنجام دەدرێن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) چێڵسی به‌ سێ گۆڵ سێ خاڵی له‌ ڤێلانس داماڵی و له‌پله‌ی سێیه‌مدا جێگیربوو

یانه‌ی چێڵسی له‌چێوه‌ی یارییه‌کانی هه‌فته‌ی 19ی خولی نایابی ئینگلیزی ڕووبه‌ڕووی بێرنڵی بووه‌وه‌ و بردنه‌وه‌یه‌کی گرنگی تۆمارکرد. ئەمڕۆ یه‌کشەممە،…
Total
0
Share