وەزارەتی ڕۆشنبیری هۆشداریدەدات

وەزارەتی ڕۆشنبیریی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، هەر ڕاگەیاندنێك دژی قەوارەی هەرێمی كوردستان بێت بە توندترین شێوە سزادەدرێت.

بەپێی نووسراوێكی وەزارەتی ڕۆشنبیریی حكومەتی هەرێم وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە كە واژووی عەوڵڵا خورشید بەڕێوەبەری گشتی لەسەرە و تێییدا هاتووە،” ئاگاداری گشت میدیا بینراو و بیستراو و پۆڕتاڵ ‌و ڕایەڵە ئەلیكترۆنییەكانیان دەكەینەوە، خۆیان بەدووربگرن لەبڵاوكردنەوەی هەر بابەتێك دژی قەوارەی هەرێمی كوردستان‌ بێت و ببێتە هۆی ترس‌ و گومان بێت لەسەر سەقامگیریی هەرێمی كوردستان”.

لە نووسراوەكەدا هاتووە، “بڵاوكردنەوەی ئەو بابەتانە ناچنە ئازادیی ڕادەربڕینەوە بە تایبەتیش كە هەرێمی كوردستان وەكو قەوارەیەك لەلایەن نەیارانییەوە ڕووبەڕووی چەندین شێوازی دوژمنكارییانەی پڕ لە مەترسی بووەتەوە و پێویستە خۆیان لە بڵاوكردنەوەی ئەو بابەتانە بە دوور بگرن.

 

 

بابەتی پێشتر

سەدر: جەنگی جیهانیی سێیەم بەڕێوەیە و نزا بۆ ئۆكرانیا بكەن

بابەتی دواتر

ڕوونكردنەوەیەك لە بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی سلێمانییەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share