هەرێم و ناوەند لەڕووی هەواڵگرییەوە هەماهەنگی دەكەن

بە ئامادەبوونی بەرپرسانی ئەمنیی باڵا كۆبوونەوەیەك تایبەت بە ئاڵوگۆڕی زانیاری و هەماهەنگیی هەواڵگری لەنێوان هەرێم و بەغداد بەڕێوەچوو.

ئەمڕۆ سێشەممە 4ی حوزەیران کۆبوونەوەی هاوبەشی ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان و ئەنجومەنی هەواڵگریی نیشتمانیی عێراق بەڕێوەچوو.

كۆبوونەوەكە بە ئامادەبوونی جەلال شێخ ناجی سەرۆکی ئاژانسی پاراستن و زانیاری/ زانیاریی هەرێم، هیوا ئەحمەد سەرۆکی دەزگای ئاسایشی هەرێم و رێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆی هەرێم لە هەولێر بەڕێوەچوو و تیایدا ئاڵوگۆڕی زانیاری و هەماهەنگیی هەواڵگری و ئاڵنگارییە ئەمنییەکان تاوتوێکران.

هەر لە کۆبوونەوەکەدا هەردوولا تەئکیدیان لە هاریکاریی زیاتری نێوان دەزگا ئەمنییەکان و یەکخستنی هەوڵە هەواڵگرییەکان کردەوە لەپێناو سەقامگیریی زیاتری ئاسایش و ئارامی لە وڵاتدا.

هەنگاوەکانی رووبەڕووبوونەوەی پاشماوەکانی تیرۆر و یاساشکێنان، لابردنی بەربەستەکانی بەردەم کێشەکان و دۆسییە هاوبەشەکان، تەوەرێکی تری کۆبوونەوەکە بوو کە هەڵسەنگاندنی بۆ کرا و لەسەر بنەمای یاسا بەرکارەکان و بەرژەوەندیی نیشتمانیی بڕیاری پێویستیان لەبارەوە درا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

رێبوار ستار: جێگری دووەمی سەرۆكی پارتی لە بانگەشە باسی ئازادیی دەکات کەچی لە ناوچەکانی خۆیان دەستی ناوەتە بینی خەڵکەوە

رێبوار ستار رایگەیاند، لە وتارەكەی جێگری دووەمی سەرۆكی پارتی لەكاتی بانگەشەدا، شتگەلێكی باسدەكرد لە فەرهەنگی ئەودا جێگەی نەدەبووەوە،…
Total
0
Share