كەمێك لەمەوبەر بە مووشەك هێرشیكرایە سەر سەربازگەی توركیا لە زێلكان، بەڵام مووشەكەكان لە نزیك سەنگەرێكی پێشمەرگە كەوتنەخوارەوە.
سەرچاوەیەك لە وەزارەتی پێشمەرگە بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، دوو مووشەك ئاراستەی سەربازگەی زێلكان ی سوپای توركیا كران، بەڵام مووشەكەكان لە نزیك سەنگەرێكی پێشمەرگە لە باشیك كەوتنەخوارەوە.
جەختیشی كردەوە، مووشەکێک بەر سەنگەرەکانی لیوای 112ی هێزی پێشمەرگە کەوتووە لە باشیک و تاوەكو ئێستاش زەرەر و زیانەكان نەزانراون.
هاوكات بەپێی هەواڵی میدیا عێراقییەكانیش مووشەكەكان ئاراستەی سەربازگەی سوپای توركیا لە زێلكان كراوە، بەڵام لە نزیك سەنگەرەكەی هێزەكانی پێشمەرگە كەوتووەتە خوارەوە.