ڕۆناڵد کومان، ڕاهێنه‌ری یانه‌ی به‌رشلۆنه به‌ده‌ست پێکانه‌کانه‌وه ده‌ناڵێنێت و بێزاری خۆی بۆ ڕاهێنه‌ری یانه‌ی دینامۆ کیێڤ ده‌رده‌بڕێت.
ڕاهێنه‌ری یانه‌ی به‌رشلۆنه، ڕۆناڵد کومان له دوای بردنه‌وه‌ی ڕوبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی گه‌ڕی چواره‌می قۆناغی کۆمه‌ڵه‌کانی چامپیۆنزلیگ به‌رانبه‌ر دینامۆ کیێڤ، له‌گه‌ڵ مێرچا لوچێسکۆی ڕاهێنه‌ری ڕۆمانی گفتوگۆیه‌کی هاوڕێیانه ئه‌نجامده‌دات و هۆکاری شکسته‌کانی ئه‌م وه‌رزه‌ی یانه‌ی به‌رشلۆنه له خولی ئیسپانیا بۆ هاوتاکه‌ی ئاشکراده‌کات.
به‌پێی زانیارییه‌کانی ڕۆژنامه‌ی مارکای ئیسپانی، لوچێسکۆ به کومانی ڕاگه‌یاندووه، ” یارییه‌که‌ی ئه‌تله‌تیکۆ مه‌دریدم بینی، تایمی یه‌که‌م به شێوه‌یه‌کی باش یاریتانکرد، له‌ڕاستیدا سه‌رسامم به شێوازی یاریکردنت”.
له به‌رانبه‌ردا کومان ده‌ڵێت، ” ئه‌وان زۆر به‌باشی به‌رگری ده‌که‌ن، له ڕووی به‌رگرییه‌وه پێکهاته‌یه‌کی به‌هێزیان هه‌یه، به‌ڵام ئێمه هه‌وڵماندا و چه‌ندین هه‌لی گۆڵکردنمان ڕه‌خساند”.
ڕاهێنه‌ره هۆڵه‌ندییه‌که ڕوونکردنه‌وه‌ی زیاتر ده‌دات و به بێزارییه‌وه ده‌ڵێت، ” چانسێکی زۆر خراپمان له‌گه‌ڵ پێکانه‌کاندا هه‌یه، ئانسو فاتی سێ مانگ دوورده‌که‌وێته‌وه، جێرارد پیکێ چوار تاوه‌کو پێنج مانگ، سێرجی ڕۆبێرتۆ دوو مانگ، به‌ڕاستی ئه‌وه شێتانه‌یه”.
ڕۆناڵد کومان له کۆتا ڕوبه‌ڕوبوونه‌وه به‌رانبه‌ر دینامۆ کیێڤ بڕیاریدا حه‌وانه‌وه به چه‌ند یاریزانێکی بدات، له نێوانیاندا لیۆ مێسی و فرینکی دی یۆنگ، که له‌سه‌ره‌تای وه‌رزه‌وه هیچ حه‌وانه‌وه‌یه‌کیان پێنه‌درابوو.