تیروپشکی قۆناغی 16ی چامپیۆنز لیگ کەی دەکرێت؟

دوای کۆتاییهاتنی یارییەکانی گەڕی شەشەم و کۆتایی قۆناغی کۆمەڵەکانی چامپیۆنز لیگ، سەرجەم جەمسەرەکانی قۆناغی 16 دەرکەوتن، تەنها ڕووبەڕووبوونەوەی ئاتالانتا و ڤیاڕیاڵ نەبێت، کە بەهۆی بەفربارینەوە دواخراوە بۆ ئەمڕۆ پێنجشەممە.

 

بڕیارە دووشەممەی داهاتوو (13/12) کاتژمێر (2:00) بەکاتی هەرێمی کوردستان، لەشاری نیۆن – سویسرا بەئامادەبوونی سەرجەم جەمسەرەکان، تیروپشکی قۆناغی 16ی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا ئەنجامبدرێت.

بەپێی ڕێسا کارپێکراوەکانی (یوێفا)، لە قۆناغی 16 هاوشێوەی قۆناغی کۆمەڵەکان، ناکرێت یانەی هەمان وڵات (سەربە یەک فیدراسیۆنی تۆپی پێ) ڕووبەڕووی یەکدی ببنەوە.

گروپەکان چۆن دابەشدەکرێن؟

یەکەمی گروپەکان

ئەیاکس ئەمستەردام، بایرن میونشن، یوڤانتۆس، لیڤەرپوڵ، لیل، مانچستەر سیتی، مانچستەر یونایتد، ڕیاڵ مەدرید.

دووەمی گروپەکان

ئەتلەتیکۆ مەدرید، بەنفیکا، چێڵسی، ئینتەر میلان، پاریس سان جێرمان، سالزبۆرگ، سپۆرتینگ لشبۆنە.

یارییەکانی چوونی قۆناغی 16 ڕۆژەكانی 15-16-22-23ی مانگی شوبات ئەنجامدەدرێن، 8-9-15-16ی مانگی ئادار یارییەکانی گەڕانەوە ئەنجامدەدرێن.

بابەتی پێشتر

دەستگیركردنی ڕۆژنامەنووسان لە جیهان ژمارەی پێوانەیی تۆماركردووە

بابەتی دواتر

ویلیامز بەشداریی ئوسترالیای کراوە ناکات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share