مێسی بە درێسی پاریسەوە لێدانێکی دیکەی فەرەنسیەکانە لە بەرشلۆنە

جگە لە یاریزانان و ڕاهێنەری پاریس، گۆڤاری فرانس پرێسیش فشاری دەستپێکردووە بۆ گواستنەوەی مێسی لە بەرشلۆنەوە بۆ خولی فەرەنسا

بڵاوکردنەوەی وێنەی لیۆ مێسی ئەفسانەی ئەرجەنتینی بە درێسی یانەی پاریس سانت جێرمانەوە، لێدانێکی دیکەی میدیاکانی فەرەنسا و ئیدارەی پاریسە لە یانەی بەرشلۆنە.

دوینێ، دووشەممە گۆڤاری فرانس فوتباڵی فەرەنسی لە مانشێت و بەرگری سەرەکی گۆڤارەکەدا وێنەیەکی مێسی بە درێسی یانەی پاریس سانت جێرمانەوە بڵاوکردەوە، تیایدا ئاماژەی بەو دۆخەکردووە کە بۆ یاریزانەکە گونجاوە تاوەکو پەیوەندی بە یانە زەبەلاحەکەی فەرەنساوە بکات.

ڕۆژنامەی موندۆ دیپۆرتیڤۆی کەتەلۆنی لەم بارەیەوە نوسیویەتی، ” ئەوەی ڕوودەدات لێدانێکی دیکەیە لە بەرشلۆنە و پەیامێکی نهێنی و نوێیە بۆ یاریزانەکەی تانگۆ”.

بەبۆچوونی فێرناندۆ پۆلۆی ڕۆژنامەنوسی ئیسپانی، لە وردەکاری ڕاپۆرتەکەی فرانس فوتباڵەوە دەرکەوتووە کە پاریس لە ڕێگەی نێیمارەوە دەرگای مێسی کردووەتەوە دواتریش لیۆناردۆ ئاراوخۆی بەڕێوبەری وەرزشیی هەمان یانە ڕاسپێردراوە بە یەکلاییکردنەوەی وردەکارییە وەرزشی و داراییەکان.

ئەم گوشارە قورسەی پاریس نوێ نییە، بەڵکو لە پێشوودا نێیمار و دی ماریا و پۆچتینۆ و تەنانەت لیۆناردۆش بوێری ئەوەیان هەبووە لەبارەی جادوگەرەکەی ئەرجەنتینەوە بدوێن، تەنانەت بوونەتە پردی پەڕینەوەی یاریزانەکە لە بەرشلۆنەوە بۆ پاریس، کۆی گشتی ئەم پڕۆسەیەش کە دەستیپێکردووە دەچێتە چوارچێوەی پڕوپاگەندەی ئیدارەی ناسڕ خلێفی بۆ گەیشتن بە خەونی مێسی، لە کاتێکدا هەفتەی داهاتوو هەردوو یانە لە چوارچێوەی ڕوبەڕوبوونەوەکانی چامپیۆنزلیگ یاریدەکەن، بەدوور نەزانراوە ئەوکاتەش ڕوبەڕو قەتەریەکان لەگەڵ مێسی و لێپرسراوی کارەکانی دانوستاندن دەستپێبکەن.

فرانس فوتباڵ لە بەرگی سەرەکی گۆڤارەکەدا وێنەی مێسی بە درێسی پاریسەوە بڵاوکردووەتەوە
بابەتی پێشتر

نرخی دۆلار بەرزبووەوە

بابەتی دواتر

فێراری ساڵی 2022 شۆڕشێکی گەورە بەسەر مێرسیدس و ڕکابەرانیدا دەکات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share