سەرۆکی ڕەوتی حیكمە ڕایگەیاند، سوورن لەسەر ئەوەی بەشداریی حکومەتی نوێی عێراق نەکەن و بەردەوامبن لە نێوەندگیریی خۆیان و لێکنزیککردنەوەی لایەنە سیاسییەکان.
عەممار حەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمە لە ڕاگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، سوورن لەسەر هەڵوێستەکانی پێشویان بە بەشدارینەکردن لە حکومەتی داهاتووی عێراق، دەشڵێت، ” بەردەوامدەبین لە نزیکردنەوەی بیروبۆچونە جیاوازەکانی لایەنە سیاسیەکان”.
دەربارەی پێكهێنانی حكومەتی داهاتووش، حەكیم جەختی كردووەتەوە، “فشارەکانمان بەردەوامدەبن، بە ئامانجی پێکهێنانی حکومەتی خزمەتی نیشتیمانی، بەشێوەیەک بتوانێت خزمەتگوزارییەکان بۆ هاوڵاتییان دابین بکات”.