لە عێراق بەرزترین ڕێژەی توشبوون بە كۆرۆنا تۆماركرا

لە عێراق بەرزترین ڕێژەی توشبوون بە كۆرۆنا تۆماركرا، زیاتر لە 9 هەزار و 600 توشبووی دیكە تۆماركراون، 47 كەسیش بەهۆی ڤایرۆسەكەوە گیانیان لەدەستداوە.

وەزارەتی تەندروستی عێراق لە ڕاگەیەندراوێكدا ئاماری 24 كاتژمێری توشبووانی كۆرۆنای بڵاوكردەوە، لەو ماوەیەدا نۆ هەزار و 635 توشبووی كۆرۆنا تۆماركراون، كە بەرزترینە تا ئێستا لە عێراق تۆماركرابێت.

تایبەت بە ئاماری توشبووان لە هەرێم، بەپێی ئامارەكەی عێراق ، 425 لە سلێمانی، 380 لە هەولێر و 551 توشبوو لە دهۆك تۆماركراون.

هەر بەپێی ئامارەكە، لەماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوو پێنج هەزار و 813 توشبوو چاكبوونەتەوە و 47 كەسیش بەهۆی ڤایرۆسەكەوە گیانیان لەدەستداوە.

بەپێی ئامارەكەی وەزارەتی تەندروستی تاوەكو ئێستا لە عێراق یەك ملیۆن و 457 هەزار و 192 تشبووی كۆرۆنا تۆماركراون لەو ڕێژەیەش یەك ملیۆن و 326 هەزار و 73 كەس چاكبوونەتەوە، كەدەكاتە ڕێژەی 91 % هەروەها 17 هەزار و 677 كەسیش بەهۆی ڤایرۆسەكەوە گیانیان لەدەستداوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ناوی 126 پەرلەمانتاری بەشدارنەبوو ڕادەستی دەستەی سەرۆكایەتی دەكرێت

چێوەی هەماهەنگی نووسراوێكی فەرمیی ڕادەستی دەستەی سەرۆكایەتیی ئەنجومەنی نوێنەران كرد كە 126 پەرلەمانتاری بەشدارنەبوونی دانیشتنەكە واژوویانكردووە. نوسراوەكە لەلایەن…
Total
0
Share