ژمارەی تووشبووان بە تای خوێنبەربوون لە عێراق بەرزبووەوە

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی عێراق ئاشكرایدەكات، تا ئێستا ژماره‌ی توشبووانی تای خوێنبه‌ربوون گەیشتووەتە 90 حاڵەت و 18 كەسیش بەهۆیەوە مردوون.

سه‌یف به‌در، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی و ژینگه‌ی عێراق له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، “حاڵەتەكانی تووشبوون بە تای خوێنبەربوون ڕووی لە زیادبوون كردووە و تاوەكو ئێستاش 90 كەس تووشی نەخۆشییەكە بوون”.

بەوتەی وتەبێژەكەی وەزارەتی تەندروستی، ئه‌گه‌ری زیاتر بوونی حاڵەتەكانی توشبوون به‌ تای خوێنبه‌ربون هەیە، بەهۆی ئەوەی ژمارەیەك حاڵه‌تی دیكه‌ی گومانلێكراو تۆماركراون و ئه‌نجامی پشكنینه‌كانیان تا ئێستا ده‌رنه‌چووه‌.

هەر ئەمڕۆ وەزارەتەكە بڵاویكرده‌وه‌، لە بەغداد چوار کەس تووشی تای خوێنبەربوون بوون و کەسێکیش مردووە.

بابەتی پێشتر

کۆتینیۆ: بەرشلۆنە ئەو ئەزموونە نەبوو کە چاوەڕوانم دەکرد

بابەتی دواتر

ئەنجامی تاقیكردنەوەكانی قۆناغی 9ی بنەڕەتی ڕادەگەیەندرێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەباح هەورامی: دەرمانی قاچاغ و ساختە هەن و پزیشکان بە ڕێککەوتن لەگەڵ دەرمانخانەکان ساغیدەکەنەوە

بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانی باسی لە کێشەکانی دەرمان کرد ڕایگەیاند، پارێزگای سلێمانی هەژارترین پارێزگایە لە بودجەی دەرمانەوە، ئێستا…
Total
0
Share