ڕەشەبا و هەورەبروسكەكەی سلێمانی زیانی بەدەیان فیدەر و هێڵی كارەبا گەیاند

بەڕێوەبەرایەتیی گشتی کارەبای سلێمانی ڕایگەیاند، بەهۆی ئەو ڕەشەبا و هەورەبروسکەیەی پارێزگاكەی گرتووەتەوە، 94 فیدەر و 16 هێڵی 33 كەیڤی لەكاركەوتوون.

كارەبای سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، ئەو ڕەشەبا و هەورەبروسکەیەی کوردستان بەگشتی و پارێزگای سلێمانی گرتەوە لە ناو شار( 45) فیدەر و (11) هێڵی 33 کەیڤی لەکارکەوت.

هەروەها لەدەرەوەی شاریش (50) فیدەر و پێنج هێڵی 33 كەیڤی لەكاركەوتن.

هەر بەپێی ڕاگەیەندراوەكە، “خۆشبەختانە زۆربەی ئاسایی بوونەوە و تیمەکانیش سەرقاڵی چارەسەرکردنی ئەوانەن کە ماون.”

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی تەندروستی: ئەو نەخۆشخانەیەی تەرمەكەی ڕادەستنەدەكردەوە بە داخستن و پێبژاردن سزادراوە

ئەو نەخۆشخانەیەی بەهۆی نەدانی پارەوە تەرمی كۆچكردوویەكی تووشبوو بە كۆرۆنای ڕادەستی كەسوكارەكەی نەدەكردەوە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی تەندروستیی هەولێرەوە بە…
Total
0
Share