لەبارەی ئێرانەوە هۆشداری بە جۆ بایدن دەدرێت

جێگری پێشووی سەرۆكی ئەمریكا داوای كشانەوەی بەپەلەی ئیدارەكەی جۆ بایدن، لە گفتوگۆكانی لەگەڵ ئێران سەبارەت بە دۆسیەی ئەتۆمی دەكات.

مایك پێنس، جێگری پێشووی سەرۆكی ئەمریكا ڕایگەیاند، “داوا لە ئیدارەی بایدن دەكەین بە زووترین كات لە دانوستانە ئەتۆمییەكان لەگەڵ كۆماری ئیسلامیی ئێران بكشێتەوە سەرجەم ئەو پێشكەوتنانەی ئیدارەی پێشووی ئەمریكا بەدەستیهێناوە بایدن و ئیدارەكەی خەریكە لەناوی دەبەن”.

ئاماژەی بەوەشكرد، كاتی ئەوە هاتووە ئیدارەی ئەمریكا دوا بڕیار لەبارەی گفتوگۆكانی سەبارەت بە دۆسییەی ئەتۆمیی ئێرانەوە بدات.

بابەتی پێشتر

لەكاتی خەوتندا خۆت بپارێزە و ئەم ڕێنماییە جێبەجێبكە

بابەتی دواتر

بانكی ڕافیدەین 150ملیۆن دینار بە قەرز بۆ كڕینی خانوو دەدات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەمڕۆ رۆژی جیهانی دانیشتووانە

لە رۆژە فەرمییەکانی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکاندا ئەمڕۆ رۆژی جیهانی دانیشتووانە، پێشبینی دەکرێت تا ساڵی 2100 ژمارەی دانیشتووانی جیهان…
Total
0
Share