لەكاتی خەوتندا خۆت بپارێزە و ئەم ڕێنماییە جێبەجێبكە

هەموو كەسێك لەكاتی خەوتندا شێوازێكی تایبەت بە خۆی هەیە، بەڵام بەپێی دوایین توێژینەوە دەركەوتووە بوونی ڕووناكی و گلۆپ لە ژووری نووستندا زیان بە تەندروستی دەگەیەنێـت.
بەپێی دوایین توێژینەوە دەركەوتووە، لە كاتی خەوتندا لە ژووی نووستن پێویستە گلۆپ بكوژێندرێتەوە بەتایبەت كەسانی بە تەمەن دەبێت پابەندی ئەم ڕێنماییەبن ، چونكە هۆكارێكە بۆ تووشبوون بە نەخۆشییەكانی شەكرە، بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن و قەڵەوی كە لە ژنان و پیاواندا هەمان كاریگەری دەبێـت.

ئاماژە بەوەشكراوە، كەسانی بەتەمەن زیاتر دووچاری فشاری خوێن و نەخۆشیی شەكرە دەبن، بۆیە بەپێی توێژینەوەكە كە بەراورد كراوە كەسانی بەتەمەن كاتێك ژووری خەوتنیان ڕووناكی تێدا بنبڕكراوە كاریگەریی ئەرێنی لەسەر تەندروستییان هەبووە و فشاری خوێنیان كەمتربووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی تەندروستی: هیچ بڕیارێکمان بۆ کردنەوەی دەرگای قوتابخانەکان نەداوە

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان ڕەتیدەکاتەوە هیچ ڕێنمایی و بڕیارێکیان بۆ کردنەوەی دەرگای قوتابخانەکان دەرکردبێت، ڕایگەیاندووە، بڕیارێکی لەو شێوەیە…
Total
0
Share