وەزیری دەرەوەی ڕوسیا سەردانی تاران دەکات

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ئاشکرایکرد وەزیری دەرەوەی ڕوسا سەردانی تاران دەکات و سەردانەکەشی لەسەر داوای تاران بووە.

سەعید خەتیبزادە، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ئەمڕۆ 1ی نیسان، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، “بڕیارە لە 13ی ئەم مانگەدا سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی ڕوسیا لەسەر داوای وەزارەتەکەمان سەردانی تاران بکات و چەند پرسێکی پەیوەست بە هەماهەنگی سیاسی و ئابوری لەگەڵ وەزیرە ڕوسییەکەدا تاوتووێ بکرێت”.

بە وتەی وتەبێژەکەی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، “لە کۆبوونەوەی لایەنی ڕوس و ئێراندا پرسەکانی گۆڕانکاری ئەمنی لە سوریا و قەفقاز و یەمەن و ئەفغانستان و بەردەوامی سزا ئابورییەکانی ئەمریکا تاوتووێ دەکرێت”.

بەپێی وتەی بەرپرسانی ئێران لە ماوەی ڕابردوودا پرسی ڕێککەوتنی 25ساڵی نێوان چین و ئەو وڵاتە بۆ ڕوسیا ڕون دەکرێتەوە و “ئێران هەوڵدەدات ڕوسیاش هاوکاری بێت لە کەمکردنەوەی کاریگەری سزاکانی ئەمریکا لەسەری”.

بابەتی پێشتر

پرۆژەیاسای بودجەی ڕەوانەی سەرۆكایەتی كۆمار دەكرێت

بابەتی دواتر

ڤیدیۆ.. بۆ پێنجەم ڕۆژ هەڵمەتی دەستگیرکردنی ئەندامانی داعش لە ڕۆژئاوا بەردەوامە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share