ڕۆژ بە ڕۆژ دەنگۆی ڕۆیشتنی ڕۆناڵدۆ لە یانەی مانچستەر یونایتد زیاتر دەبێت و گومانەكان لەسەر داهاتووی ئەو هێرشبەرە پورتوگالییە گەورەتر دەبن.
ڕۆژنامەكانی ئینگلتەرا جەخت لەوە دەكەنەوە كە ڕۆناڵدۆ گومانی هەیە لە ئامادەكارییەكانی مانچستەر یونایتد بۆ وەرزی نوێ و بە ئیدارەی یانەكەی وتووە گەر گۆڕانكارییەكانم بەدڵ نەبێت، دەڕۆم.
لە ئێستادا باس لەوە دەكرێت كە ئیدارەی یانەی یۆڤانتۆس هەوڵ دەدات ڕۆناڵدۆ بگەڕێتەوە بۆ ڕیزەكانی.
ڕۆناڵدۆش دەیەوێت وەرزی داهاتوو لە چامپیۆنز لیگ یاریی بكات و نایەوێت لەو پاڵەوانێتییە دووربكەوێتەوە كە بە هی ئەو ناودەنرێت.