حاجی كاروان دەدرێتە دادگا

نەخۆشخانەی فریاكەوتنی ڕۆژئاوای هەولێر، حاجی كاروان دەداتە دادگا بەهۆی ئەوەی هیچ بەڵگەیەكی نەبووە لەسەر قسەکانی دەربارەی نەخۆشخانەکە.

نەخۆشخانەی فریاكەوتنی ڕۆژئاوای هەولێر لە ڕوونكردنەوەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، “دوای بڵاوبوونەوەی بابەتێك لەبارەی نەخۆشخانەی فریاكەوتنی ڕۆژئاوا، وەكو دەستەی كارگێڕیی نەخۆشخانەی فریاكەوتنی ڕۆژئاوا هەڵساین بە پەیوەندیكردن بە حاجی كاروان بۆ دڵنیابوون لە قسەكانی و بەدواداچوون بەدوای گلەییەكەیان لە نەخۆشخانەكەمان”.

باسی لەوەشكردووە، “ناوبراو بە متمانەیەكی زۆرەوە باسیلەوەكرد كە برایەكی ژانە سكی هەبووە نزیكەی كاتژمێرێك هیچ پزیشكێك نەچووەتە لای نەخۆشەكەی و هیچی بۆ نەكراوە، لەلایەن پەرستارێكیش سوكایەتیی پێكراوە.

بۆیە نەخۆشخانەكە دەڵێت، “دوای لێدانەوەی كامێراكانی چاودێری دەركەوت نە حاجی كاروان نە برای بە هیچ شێوەیەك سەردانی نەخۆشخانەیان نەكردووە، سەر لە بەری قسەكانی دوورن لە ڕاستی، بۆیە دوای ئەم بەدواداچوونەش دووبارە پەیوەندی پێكرایەوە و ڕاستی ڕووداوەكەی بۆ باسكرا و پێی ووترا كە ئەو لە كامیراكان دەرناچێ، ئەویش دانیبەوە دانا كە نەخۆشەكە برای نەبووە و خۆشی نەهاتۆتە ناو نەخۆشخانە”.

لە بەشێكی دیكەی ڕاگەیەندراوەكە هاتووە، تەنیا بە ئۆتۆمبێلی نەخۆشەكە و برای نەخۆشەكە كە هاوڕێی ئەون تا بەر دەرگا گەیەندراون، بۆیە لەلایەن كارگێڕی نەخۆشخانە داوای لێكرا كە سەردانی نەخۆشخانە بكات یان ئەو كەسە بنێرێت كە سەردانی نەخۆشخانەی كردووە.

نەخۆشخانەی ڕۆژئاوا هەر لە ڕاگەیەندراوەكەیدا دەڵێت، ڕۆژی دواتر كەسێك بە ناوی “ع” وەك هاوەڵی نەخۆشەكە لەگەڵ نەخۆشەكە هاتبوو دوای قسەكردن لەگەڵ كارگێڕی باسیلەوە كرد لەلایەن پزیشك و پەرستارەكان لە بەشی پێشوازیی كاری پێویستی بۆ ئەنجامدراوە.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، “دوای بەدواداچوون بۆ جاری سێیەم پەیوەندیی بە حاجی كاروان كرایەوە و پێی ڕاگەیەندرا كە پۆستەكەی و گلەییەكانی ناڕاستن و لە جێی خۆی نین و پێویست بە ڕوونكردنەوە دەكات بۆ ڕایگشتی، بەڵام ئەو سوور بوو لەسەر ڕای خۆی.

هەربۆیە نەخۆشخانەكە داوای یاسایی بەرامبەر حاجی كاروان تۆمار دەكات و دەڵێن، “ئەوەیش بۆ وەرگرتنەوەی مافی ماددی و مەعنەوییە و بۆ تۆمەتەكانیش بەڵگەی ڤیدۆیی و دەنگی بەردەستە”.

بابەتی پێشتر

شاندێكی پێشمەرگە لە بەغدادە بۆ ڕێككەوتن لەگەڵ عێراق

بابەتی دواتر

ئەگەری ڕۆیشتنی ڕۆناڵدۆ لە ئارادایە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share