فیلێکس بە تەنها نییە.. یاریزانانی ئەتلەتیکۆ لە سیمیۆنی هەڵگەڕاونەتەوە؟

جواو فیلێکس و چەند یاریزانێکی دیکەی ئەتلەتیکۆ لە بڕیارەکانی سیمیۆنی ڕازینین

دێربی مەدرید بە بردنەوەی ڕیاڵ مەدرید کۆتاییهات و ئەوەی سەرنجی میدیا و هاندەرانی ڕاکێشا، توڕەیی یاریزانانی ئەتلەتیکۆ مەدرید بوو لە بڕیارەکانی دیێگۆ سیمیۆنی ڕاهێنەر.

یانەی شاهانە بە ئەنجامی دوو گۆڵی بێوەڵام دێربی مەدریدی لە بەرژەوەندی خۆی یەکلاییکردەوە، توانیان ئاستێکی بەرز پێشکەشبکەن و بە درێژایی 90 خولەکی یارییەکە باڵادەستی نیشانبدەن.

بەهۆی لاوازی و کەمتەرخەمی یاریزانانەوە، دیێگۆ سیمیۆنی چەند ئاڵوگۆڕێکی تاکتیکی – هونەری ئەنجامدا و یەکێک لەو یاریزانانەی لە یاریگا هێنرانە دەرەوە جواو فیلێکسی پۆرتوگالی بوو.

وەک لە گرتەکانەوە دەردەکەوێت گەوهەرەکەی پۆرتوگال بێزارە و بە توڕەییەوە مامەڵە لەگەڵ بڕیاری ئاڵوگۆڕکردنی دەکات، ئەم دیاردەیەش لەهەمان ڕوبەڕوبوونەوەدا لەگەڵ لویس سوارێز و مارکۆس یۆرێنتی دووبارە و سێبارە دەبێتەوە.

لەم بارەیەوە سیمیۆنی دەڵێت، ” نازانم هیچ هۆکارێک نابینم بۆ توڕەیی فیلێکس، گەر دەتانەوێت بزانن لە چی توڕەیە پرسیار لەخۆی بکەن”.

ڕۆژنامەی مارکای ئیسپانی ئاشکرایکردووە، کە جواو فیلێکس یەکەم یاریزان نییە توڕە دەبێت و ئەم بابەتەش نوێ نییە، بەڵکو لە پێشوودا سێ یاریزانی دیکە لە سێ ڕوبەڕوبوونەوەی جیاوازدا بەم شێوە گوزارشتیان لە توڕەییان کردووە.

بەرانبەر یانەی سالزبۆرگ لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا، سوارێز و ساول نیگوێز هەمان هەڵوێستیان نیشانداوە، بەهەمان شێوە مارکۆس یۆرێنتی لە ڕوبەڕوبوونەوەکانی پێشوودا هەمان هەڵوێستی نیشانداوە.

لێرەوە ڕۆژنامەکە پرسیاردەکات، سیمیۆنی کە چەندین ساڵە بە باڵادەستی بەسەر ژووری جلگۆڕینەکاندا ناویدەرکردووە، لەم وەرزەدا چمکی ڕابەرایەتی لەدەستداوە؟

بابەتی پێشتر

ئاماری 24 كاتژمێری كۆرۆنا لە هەرێم

بابەتی دواتر

كەركوك.. ساختەكارێك كە خۆی بە دادوەر ناساندووە دەستگیركرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share