بەڕێوەبەرایەتیی دەزگای دژەتیرۆر ڕایدەگەیەنێت، ئەمڕۆ چوارشەممە كاتژمێر 4:45خولەكی پاش نیوەڕۆ كاتیۆشایەك لە شوێنێكی نادیارەوە ئاراستەی كێڵگەی كۆرمۆر كراوە.
ئاماژە بەوەشكراوە، “هێرشەكە ھیچ زیانێكی گیانی نەبووە لە ئێستادا ھێزەكانمان سەرقاڵی بەدواداچوون و لێكۆڵینەوەن لەو ڕووداوە و لەداھاتوودا وردەكاریی زیاتر بۆ كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان بڵاودەكەینەوە”.