پارتی پۆستێكی نوێ وەردەگرێت

وتەبێژی جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، لە دوا كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیراندا ڕەزامەندی درا ئەندامێك بۆ ئەنجومەنی نەوت و گازی هەرێمی كوردستان زیاد بكرێت كە سەرۆكی دیوانی ئەنجومەنی وەزیرانە.

سەمیر هەورامی، وتەبێژی جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان لەلێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، لە دوا كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیراندا, سەرجەم ئەندامانی ئەنجومەنی وەزیران دەنگیاندا بە هەمواركردنەوەی یاسای تایبەت بە ئەنجومەنی نەوت و گاز كە بڕیاردرا سەرۆكی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران( ئومێد سەباح) بۆ ئەندامی ئەنجومەنەكە زیاد بكرێـت.

ئاشكرایكرد، هیچ لایەنێكی نێو حكومەت پێشنیازەكەیان ڕەتنەكردووەتەوە و ڕەزامەندیی هەمووانی لەسەربووە و ئەو پرسە لە پەرلەمانی كوردستان دەنگی لەسەر دەدرێت و پەسەند دەكرێـت.

وتەبێژی جێگری سەرۆك وەزیران وتی،” گۆڕانگاری لە ئەندامانی ئەنجومەنی نەوت و گاز پرسێكە كە ڕەهەندێكی نیشتمانی هەیە و دەبێت كۆدەنگی لایەنە سیاسییەكانی لەسەر بێت و پێشتر ئامادەكاری بۆكرابوو”.

بابەتی پێشتر

هەنگاوێكی باش و كوالێتییەكی خراپ<br> داوا لە سامانە سروشتییەكان دەكرێت ڕێنماییەكی خۆی جێبەجێبكات

بابەتی دواتر

تەندروستیی سلێمانی هاوڵاتییان ئاگاداردەكاتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share