لە هەولێر دایكێك دەستگیركرا.. ئەشكەنجەی منداڵەكانی داوە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان و خێزان لە هەولێر ئاشکرایکردووە، دایکێک “بەشێوەیەکی دڕندانە” ئەشکەنجەی منداڵەکانی داوە کە تەمەنیان لەخوار یەک ساڵەوەیە و ئێستا دایکەکە دەستگیرکراوە.

بەپێی ڕاگەیەندراوی بەڕێوەبەرایەتییەکە، لەلایەن هەواڵدەرێکەوە ئاگادارکراونەتەوە لەوەی حاڵەتێکی ئەشکەنجەدان کە دایکێک منداڵە خوار یەک ساڵەکانی بەشێوازێکی “زۆر دڕندانە” ئەشکەنجە دەدات.

ئاماژەی بەوەکردووە، دوای ئەوەی لە ڕووداوکە دڵنیابوونەتەوە و بەڵگەی ڤیدیۆیی ئەشکەنجەدانەکەیان دەستکەوتووە، دایک و منداڵەکانی براونەتە بەڕێوەبەرایەتییەکەیان و ڕێکاری یاسایی بەرامبەر گیراوەتەبەر.

جەختکراوەتەوە لەوەی، لە بەڕێوەبەرایەتیی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان و خێزان وێنە و ڤیدیۆکان خراونەتە بەردەم دادوەر و لایان پارێزراوە.

داواشدەکات، لەبوونی حاڵەتی لەوشێوەیەدا لەڕێگەی هێڵی گەرمی (199)وە ئاگاداریان بکەنەوە.

 

بابەتی پێشتر

كاڵكان: چەكدارانی داعش و قاعیدە لەنێو كوژراوانی سوپای توركیادا هەن

بابەتی دواتر

تێسلا كارمەندەكانی دەردەكات و سكاڵا لە دژی تۆماركرا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەهای دۆلار دابەزی

ئێوارەی ئەمڕۆ لە كاتی داخستنی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو، بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار دابەزینی بەخۆوە بینی و 100…
زیاتر ببینە

دۆخی كارەبا ئاسایی دەبێتەوە

وتەبێژی وەزارەتی كارەبای هەرێم رایدەگەیەنێت، لە شەوی رابردووەوە هەناردەی غاز لە كێڵگەی غازی كۆرمۆرەوە بۆ وێستگەكانی كارەبا دەستیپێكردووەتەوە…
Total
0
Share