گەنجێک بە تۆمەتی دزینی ئۆتۆمبێل و مۆبایلی باوکی دەستگیرکرا

وتەبێژی پۆلیسی دهۆک دەستگیرکردنی گەنجێکی راگەیاند کە تۆمەتبارە بە دزیکردن لە باوکی و هەوڵدان بە هەڵاتن بۆ دەرەوەی وڵات.

هێمن سلێمان وتەبێژی پۆلیسی دهۆک لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، “چەند رۆژێک لەمەوبەر ‌هاوڵاتییەک ئاگاداریکردینەوە كه‌ كوڕه‌كه‌ی، مۆبایل و ئۆتۆمبێلەکەی دزیوه‌ و لەماڵ هەڵاتووە”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “دوای لێکۆڵینەوەکان بۆمان دەرکەوت گەنجەکە کە تەمەنی 22 ساڵانە لە رێگای هاوڕێیەکی خۆیەوە ئۆتۆمبێله‌كه‌ی بە 20 هه‌زار دۆلار فرۆشتووە”.

ئاشکراشیکرد، “گەنجەکە چووبووە شاری هەولێر بۆ ئەوەی لە رێگای فڕۆکەخانەی هەولێرەوە هەڵبێت بەڵام توانرا هەر لەوێ دەستگیربکرێت”.

لەو کۆنگرە رۆژنامەوانییەدا وتەبێژی پۆلیسی دهۆک ئاماری چەند رووداوێکی دیکەی دزیکردنی لە ناو شاری دهۆک راگەیاند.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان: لە زووترین کاتدا تیروپشک بۆ ئەو کەسانە دەکرێت کە فۆڕمی یەکەی نیشتەجێبوونی کرێنشینانیان پڕکردووەتەوە

سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان رایگەیاند، دوای ئەوەی پێداچوونەوە بە لیستی ناوی ئەو کەسانەدا دەکرێت کە فۆڕمی یەکەی نیشتەجێبوونی کرێنشینانیان…
زیاتر ببینە

ئەگەری هێرش بۆسەر هەسەدە هەیە
گروپ و میلیشیاكان دژ بە ڕۆژئاوای كوردستان یەكدەخرێن

گۆڕانكاری و یەكخستنەكان كە گروپی “سوپای نیشتمانیی سوریا”ی پشتیوانیكراو لەلایەن توركیاوە ئەنجامیدەدات، سەرەڕای ڕاهێنانە سەربازییەكان بە چەكدارەكانیان لە…
Total
0
Share