لە باڵەکایەتی بەهۆی کێشەی زەوییەوە 30 سەر مەڕ سەربڕدران

 

لە ناوچەی باڵەکایەتی چەند کەسێک دەست و چاوی شوانەکانیان بەستووە و 30 سەر مەڕیان سەربڕیوە، هۆکارەکەی کێشەی زەویوزار بووە.

ئەو شوانانەی مەڕەکانیان لەو ناوچەیە لەوەڕاندووە، بەهۆی گەرمیان و کوێستان کردنەوە چوونەتە ئەو شوێنە و پێشتر ئەو زەوییەیان لە کەسێک کڕیوە بۆ چەند مانگێک وەک لەوەڕگا.

ئەو کەسەی زەوییەکەی فرۆشتووە بە شوانەکان هەرچەندە خۆی وەک خاوەنی زەوییەکە ناساندووە، بەڵام خاوەنی ڕاستەقینەی زەوییەکە نەبووە.

ئەمڕۆ لەکاتێکدا شوانەکان سەرقاڵی لەوەڕاندنی ئاژەڵەکانیان بوون لەلایەن چەند کەسێکەوە دەست و چاویان بەستراوە و 30 سەر مەڕیان سەربڕیوە، گوماندەکرێت ئەوەی ئەو کارەی ئەنجامداوە خاوەنی ڕاستەقینەی زەوییەکە بووبێت.

بابەتی پێشتر

ماكرۆن زۆرینەی پەرلەمانی لەدەستدا و پێویستی بە هاوپەیمانێكە تا حكومەت پێكبهێنێت

بابەتی دواتر

لێدوانی ڕۆدیگێر بەرگریكاری نوێی ڕیاڵ مەدرید

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share