بافڵ جەلال تاڵەبانی لەگەڵ دەیڤد پەترایۆس کۆبووەوە

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە ئەڵمانیا لەگەڵ جەنەڕاڵ دەیڤد پەترایۆس، لێپرسراوی پێشووی دەزگای هەواڵگری ئەمریکا (CIA) و فەرماندەی ناوەندی هێزەکانی ئەمریکا کۆبووەوە.

ئەمڕۆ هەینی لە پەراوێزی بەشداریکردنی لە کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن لە ئەڵمانیا بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەگەڵ جەنەڕاڵ دەیڤد پەترایۆس، لێپرسراوی پێشووی دەزگای هەواڵگری ئەمریکا (CIA) و فەرماندەی ناوەندی هێزەکانی ئەمریکا کۆبووەوە.

لەکۆبوونەوەکەدا گفتوگۆی هەمەلایەنە لەسەر دۆخی ئەمنی هەرێمی کوردستان، عیراق، ناوچەکە و گرنگی سەقامگیریی ئەمنی و پەرەپێدانی ئاشتی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست کرا و پێویستی بەردەوامی دیالۆگی بونیادنەرانە لەنێوان هەموو لایەنەکان جەختی لەسەرکرایەوە لەپێناو زاڵبوون بەسەر ئاڵنگارییە ئەمنییەکاندا.

هەر لە کۆبوونەوەکەدا فراوانکردنی پەیوەندییە ئابووری و بازرگانییەکانی نێوان هەرێم و ئەمریکا تاوتوێکرا و سەرۆک بافڵ هەموو ئامادەییەکی لەورووەوە دەربڕی لەچوارچێوەی پاراستی بەرژەوەندییەباڵاکان و زیاتر خزمەتکردن بەخەڵک و بەهێزترکردنی ژێرخانی ئابووری لە وڵاتدا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی پێشمەرگە: سبەینێ دەست بە دابەشکردنی هاوکاریی دارایی هاوپەیمانان دەکرێت

وەزارەتی پێشمەرگە بڵاویکردەوە، سبەینێ پێنجشەممە دەست بە دابەشکردنی هاوکاریی دارایی مانگی حەوتی هێزەکانی هاوپەیمانان دەکرێت. وەزارەتی پێشمەرگە لە…
زیاتر ببینە

قوباد تاڵەبانی: بەبێ سیستمی بایۆمەتری هەرگیز حكومەتی عێراق مووچەی نەدەدا بە هەرێمی كوردستان

جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێم رایدەگەیەنێت، بەبێ سیستمی بایۆمەتری هەرگیز حكومەتی عێراق مووچەی بۆ هەرێمی كوردستان نەدەنارد. قوباد تاڵەبانی،…
Total
0
Share