پێكهاتەی ڕیاڵ مەدرید بۆ وەرزی نوێ یەك گۆڕانكاری تێدا دەبێت

یانەی ڕیاڵ مەدرید دوو گرێبەستی ئەنجامداوە و بۆ وەرزی نوێش ئەنچیلۆتی ڕاهێنەر تەنها یەك گۆڕانكاری لە پێكهاتەكەیدا دەكات.

ئەم وەرزە یانەی ڕیاڵ مەدرید گرێبەستی لەگەڵ هەردوو یاریزان ڕۆدیگێر و چوامینی ئیمزاكردووە.

بەپێی هەواڵی ڕاگەیاندنەكان، پێكهاتەی ڕیاڵ مەدرید لە چاو وەرزی ڕابردوودا یەك گۆڕانكاری تێدا دروستدەبێت.

ڕۆژنامەی مۆندۆ دەڵێت ڕۆدریگۆ سەرەكی دەبێت و ئالبا دەچێتە باڵی چەپ، چوامینیش وەك یاریزانی یەدەگ پشتی پێدەبەسترێت.

یانەی ڕیاڵ مەدرید ئەم وەرزە هەردوو ناسناوی چامپیۆنز لیگ و خولی ئیسپانیای بەدەستهێنا و ئامانجی سەرەكی یانەكەش بەدەستهێنانی هەرسێ ناسناوەكەی وەرزی نوێیە.

بابەتی پێشتر

وەزیری دەرەوەی ئۆكرانیا: بە "خاكەناز"یش بێت ڕووبەڕووی ڕوسیا دەبینەوە

بابەتی دواتر

لە سلێمانی دابەشکردنی بەنزین بەشێوازی تاک و جووت نەما

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مێسی مێژووی مەیامی گۆڕی

بۆ یەکەم جار لە مێژوویاندا، یانەى ئینتەرمەیامی بە ڕابەرایەتی مێسی گەیشتە یاریی کۆتایی لیگا کەپ. ئینتەرمەیامی چوار بە…
Total
0
Share