مێسی مێژووی مەیامی گۆڕی

بۆ یەکەم جار لە مێژوویاندا، یانەى ئینتەرمەیامی بە ڕابەرایەتی مێسی گەیشتە یاریی کۆتایی لیگا کەپ.

ئینتەرمەیامی چوار بە یەک لە فیلادلفیای بردبووەوە کە 23 یاریی بوو لەناو یاریگاى خۆی نەدۆڕابوو.

گۆڵەکانی مەیامی مێسی و ئالبا و مارتینێز و ڕۆیز تۆماریانکرد

ئەمە یەکەمجارە مەیامی دەگاتە یاریی کۆتایی لیگا کەپ لە مێژوویدا

مێسی 6 یاریی کردووە 9 گۆڵی تۆمارکردووە و گۆڵێکیشی دروستکردووە

ئێستا سێیەم گۆڵکاری مێژوویی یانەى ئینتەرمەیامییە

مەیامی سەرکەوتنی بۆ پاڵەوانێتیی کۆنکاکاف بەدەستهێنا ، لە ساڵی 2018ەوە کە ئینتەرمەیامی دروستبووە یەکەمجارە بەشداری ئەو پاڵەوانێتییە دەکات

مێسی 6 یاریی کردووە 5 جار وەک باشترین یاریزان دیاریکراوە

لە یاریی کۆتایدا مەیامی بەرامبەر ناشفیل یاریی دەکات

یارییەکە 20ی مانگ کاتژمێر 4ی بەرەبەیان دەکرێت

بابەتی پێشتر

گەورەترین یەكەی چاودێریی چڕی منداڵان لەسەر ئاستی عێراق لە سلێمانی كرایەوە

بابەتی دواتر

هاوڵاتییانی سعودیە دەوڵەمەندترین دانیشتووانی جیهانن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share