لە سلێمانی دابەشکردنی بەنزین بەشێوازی تاک و جووت نەما

بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و کانزاکانی سلێمانی ڕایگەیاند، لەمڕۆوە، پرۆسەی دابەشکردنی بەنزین بەشێوازی تاک و جووت نامێنێت.

نەوت و كانزاكانی سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێكدا ئاگاداری شۆفێران دەكاتەوە كە لەمڕۆە پرۆسەی دابەشکردنی بەنزین بەشێوازی تاک و جووت نامێنێت.

ئاماژەی بەوەشكردووە، سەرجەم شۆفێران دەتوانن بەنزین وەربگرن لەو وێستگانەی بۆیان دیاریکراوە.

ئەوەش لەكاتێكدایە، پێشتر بەنزینە 800 دینارییەكە بەشێوازی تاك و جووت دابەشدەكرا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

عەتا محەمەد: ئەمڕۆ سەرجەم خاوەن ئۆتۆمبێلە زیانلێکەوتووەکانی چەمچەماڵ قەرەبوو دەکرێنەوە

سەرۆکی کۆمسیۆنی فریاگوزاریی چەمچەماڵ، رایگەیاند، ئەمڕۆ سەرجەم خاوەن ئۆتۆمبێلە زیانلێکەوتووەکانی چەمچەماڵ قەرەبوو دەکرێنەوە. عەتا محەمەد، سەرۆکی کۆمسیۆنی فریاگوزاریی…
Total
0
Share