ئەمڕۆ ڕۆژی باوکە.. چیرۆکەکانی پشت ئەو ڕۆژە چین؟

 

ڕێکخراوی یونسێفی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان ئەمڕۆی وەک ڕۆژی جیهانیی باوک دیاریکردووە، ڕۆژی جیهانیی باوک بەپێی ڕێککەوت دیارینەکراوە، بەڵکو سێیەم یەکشەممەی مانگی حوزەیرانی هەموو ساڵێک ڕۆژی جیهانی باوکە و لەمساڵدا ڕێکەوتەکەی 19ی حوزەیرانە.

سەرەتای دیارکردنی ڕۆژی جیهانیی باوک دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 1910، دوای دوو ساڵ لە بۆنە و ئاهەنگ گێڕانی فەرمی بەبۆنەی ڕۆژی دایکانەوە لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا.

هەرچەندە ئەو ڕۆژە سەرەتا بەفەرمی دانیپێدانەنرا، بەڵام لە ساڵی 1972 و دوای 58 ساڵ لەلایەن سەرۆک وۆدرۆ ویڵسن هەوڵی بەفەرمی دانانی ئەو ڕۆژەی دا، لە ساڵی 1970دا لەلایەن کۆنگرێسەوە ڕۆژی سێیەم یەکشەممەی حوزەیرانی هەموو ساڵێک بە ڕۆژی باوک دانرا.

ڕۆژی دایک بە ئیلهام بەخشی ڕۆژی باوک دادەنرێت

بنەڕەتی ڕۆژی دایک بۆ هەڵمەتێکی ئاشتی دوای جەنگێکی ناوخۆیی دەگەڕێتەوە لە شەستەکانی سەدەی نۆزدەدا، یەکێک لە چالاکوانەکان داوایکرد لە ویلایەتی ڤێرجینیا ئاهەنگێک بۆ دایکان ئەنجامبدرێت بەناوی “ڕۆژانی کاری دایک”.

لە 5ی تەمموزی 1908دا کڵێسای ڤێرجینیا یەکەم ئاهەنگی بۆ ڕێزلێنان لە باوکان کردەوە، تێیدا ڕێز لە 362 پیاو نرا کە لە تەقینەوەی دیسەمبەری پێشوودا گیانیان لەدەستدابوو، بەڵام ئەوە تەنها بۆنەیەک بوو بۆ یەک جار، نەک پشوویەکی ساڵانە.

لە ساڵانی دواتردا ژنێک بەناوی سۆنۆرا سمارت لە واشنتن هەوڵیدا هاوشانی ڕۆژی دایک ڕۆژێکیش هەبێت تایبەت بە باوکان، بۆ ئەو مەبەستە چووە کڵێساکان و داوای لە خەڵک کرد، هەروەها داوای لە لایەنە حکومییەکان و بازرگان و سەرمایەدارەکان کرد پاڵپشتیی بیرۆکەکەی بکەن، توانیشی سەرکەوتن بەدەستبهێنێت و لە 19ی حوزەیرانی 1910دا لە واشنتن یەکەم ئاهەنگ بەبۆنەی ڕۆژی تایبەت بە باوکانەوە سازکرا.

لە ساڵی 1924دا سەرۆک کاڵڤن کۆلدیج ویلایەتەکانی ئەمریکای ئاگادارکردەوە کە ئەو ڕۆژە بە فەرمی وەربگرن.

لە بەشێکی وڵاتانی ئەوروپا و ئەمریکای لاتین، ڕۆژی باوک دەکەوێتە ڕۆژی 19ی ئازارەوە کە هاوکاتی جەژنی پێغەمبەر یوسفە کە بۆنەیەکی کاسۆلیکییەکانە.

ئایا ئەزانی ئێستا تەنها لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا 70 ملیۆن باوک هەن.

لە جیهاندا نزیکەی 111 وڵات لەم ڕۆژەدا ئاهەنگ دەگێڕن و هەمان ڕێککەوتی ئەمریکا بەکاردەهێنن کە سێیەم یەکشەممەی مانگی حوزەیرانە، ئەمڕۆژە جیاوازە لە ڕۆژی جیهانیی پیاوان بەوەی کە تایبەتە تەنها بە باوکان.

یەکێک لە گێرانەوەکان باس لەوە دەکات، ڕۆژی جیهانیی باوک و ڕێزلێنان لە باوک بۆیەکەمجار دەگەڕێتەوە بۆ زیاتر لە چوار هەزار ساڵ لەمەوبەر لە بابلی کۆن، کاتێکی گەنجێکی کلدانی بەناوی عەلمسۆ بۆ یەکەمجار لەسەر تابلۆیەکی قوڕین ڕێز و وەفای بۆ باوکی پیشاندا و وەک پارچە هۆنراوەیەک پێشکەشی باوکی کرد.

بەپێی گێڕانەوەکان چیرۆکی ڕۆژی باوک لەوەوە گەشەی کردووە و بووە بە بیرۆکەیەکی جیهانی و وڵاتانی جیهان ڕۆژێکیان بۆ ئەو بۆنەیە دیاریکرد.

بابەتی پێشتر

ڕێگایەكی ئاسان بۆ ساردكردنی ناو ئۆتۆمبێل لە هاویندا

بابەتی دواتر

پەرلەمانتارێك گلەیی و نیگەرانییەكانی پەروەردەی هەرێمی گەیاندە كازمی

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share