دیزاینەری عەزییەکەی جۆرجینا: ویستمان رێزی کلتوری عەرەبی بگرین

هەفتەی رابردوو جۆرجینا رۆدریگێز نمایشکاری بەرەگەز ئەرجەنتینی و خۆشەویستی یاریزانی پرتوگالی کریستیانۆ رۆناڵدۆ بە ستایلێکی جیاوازەوە لەسەر فەرشی سووری فێستیڤاڵی جۆی دەرکەوت بۆ یەکەمجاریش دیزاینەرەکەی هۆکاری هەڵبژاردنی ئەو ستایلە ئاشکرادەکات.

عەلی قەروی دیزاینەری بەناوبانگی تونسی و دیزاینەری پۆشاکەکانی جۆرجینا رۆدریگێز لە فێستیڤاڵی جۆی ئەۆرد رایگەیاند، “من لە ساڵی 2018 ەوە و لە فێستیڤاڵی کانەوە ئاشنایەتیم لەگەڵ جۆرجینا پەیداکردووە و ئەو زۆر سەرسامی کارەکانی منە”.

وتیشی، “دوو رۆژ پێش دەستپێکردنی ئاهەنگی دابەشکردنی خەڵاتەکانی جۆی کە لە ریاز بەڕێوەچوو پەیوەندی پێوەکردم و داوایلێکردم عەزییەکی بۆ ئامادەبکەم، منیش لەماوەی 24 کاتژمێردا ئەوەی ویستی بۆم ئەنجامدا”.

باسیلەوەشکرد، “لەهەڵبژاردنی دیزاینەکەدا ویستمان کلتور و دابونەریتی عەرەب بپارێزین، بۆیە پارچەیەک سەرپۆشمان بۆ پۆشاکەکە زیادکرد، دڵخۆشبووین چونکە ئەمە کاردانەوەی باشی بەدوای خۆیدا هێنا”.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دوای “کیندەر” بەرهەمەکانی “ئۆریۆ” بە ژەهراویبوون تۆمەتبار دەکرێن

ڕۆژنامەی لۆفیگارۆ بڵاویکردەوە، بەرهەمەکانی “ئۆریۆ” بە هۆکاری بڵاوبوونەوەی بەکتریای سالمۆنێلا دادەنرێت، لەکاتێکدا پێشتر بەرهەمەکانی کیندەر بەهەمان هۆکار بەشێک…
Total
0
Share