چوار یانە ئامادەن گرێبەست لەگەڵ ئاسینسیۆ ئیمزابكەن ئەگەر بڕیاریدا لە ڕیزەكانی ڕیاڵ مەدرید بڕوات.
گرێبەستی ئاسینسیۆ كۆتایی ئەم وەرزە لەگەڵ یانەی ڕیاڵ مەدرید كۆتایی دێت، سەرەرای ئەوەش ئیدارەی یانەكە هیچ هەوڵێكی نەداوە بۆ ئەوەی گرێبەستەكەی درێژ بكاتەوە.
سەرەرای ئەوەی ئاسینسیۆ سەرەتای وەرز سەرەكی یاریی دەكرد بەڵام لەكۆتاییەكانی وەرزدا ئاستی دابەزی و پێكهاتەی سەرەكی بۆ ڕۆدریگۆ لەدەستدا.
لە ئێستادا هەریەك لە یانەكانی لیڤەرپوڵ و مانچستەر یونایتد و ئارسناڵ و ئەی سی میلان ئامادەیی خۆیان پیشانداوە گرێبەستی لەگەڵ ئیمزابكەن ئەگەر بڕیاری جێهێشتنی ڕیاڵ مەدرید بدات.