چێڵسی گەوهەرەکەی مۆناکۆ لە یوڤی دەڕفێنێت

یانەی چێڵسی هەوڵەکانی بە ئاڕاستەی ئۆریلەین چووامینی ئەستێرەی هەڵکشاوی یانەی مۆناکۆ دەستپێکردووە.

بەپێی زانیارییەکانی “کالچیۆ میرکاتۆ”، بەڕێوەبەرانی یوڤانتۆس باوەڕیان وایە، کە پێکهاتەکەیان “ناتەواوە” و دەیانەوێت بە گواستنەوەی چووامینی خواستی ماسیمیلیانۆ ئالێگری-ی ڕاهێنەر جێبەجێبکەن.

لەهەمان کاتدا، ئیدارەی چێڵسی ئۆفەرێکی سەرنجڕاکێشی پێشکەشی گەنجە فەرەنسییەکە کردووە و لە هەوڵدان بۆ لێدانی بەرژەوەندییەکانی یوڤی.

تۆماس توخێل، ڕاهێنەری بلوزی لەندەن لە هاوینی ئەمساڵدا بۆندی ساول نیگوێز-ی بەشێوازی خواستن واژووکرد کرد، بەڵام هێشتا پێیوایە پێکهاتەکەی پێویستی بە چووامینی-یە بۆ توندوتۆڵکردنی لەبەردەم هێڵی هێرشبەری یانە ڕکابەرەکانیاندا.

چووامینی وەرزی ڕابردوو 36 یاریی لە خولی فەرەنسا بۆ یانەی مۆناکۆ ئەنجامداوە، ناوبانگی بەدەستهێناوە و بووەتە جێی سەرنجی چەندین یانەی گەورەی ئەوروپا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) هۆڵه‌ندا گه‌یشته‌ مۆندیال و تورکیا و ئۆکرانیا و وێڵز به‌شداری پاشکۆکان ده‌که‌ن

ئه‌مشه‌و سێشه‌ممه‌، له‌ یاریگاکانی ئه‌وروپا چه‌ندین ڕوبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی گرنگی قۆناغی ده‌یه‌‌می پاڵاوتنه‌کانی مۆندیال ئه‌نجامدران. له‌ یارییه‌کی به‌هێزی کۆمه‌ڵه‌ی حه‌وته‌مدا،…
Total
0
Share