ئەمریکا سزای نوێی بەسەر ژمارەیەک کەسی سەر بە حزبوڵڵا و فەیلەقی قودسدا سەپاند

ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا سزای نوێی بەسەر ژمارەیەک لە ئەندامانی سەربە حزبوڵادا سەپاند و ناوەکانیانی لە پێگەی وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا بڵاوکراوەتەوە.

وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا لە ڕاگەیەندراوێکدا ئەمڕۆ هەینی ناوی ئەو ئەندامانە و بارەگاکانیانی لە لوبنان و کوەیت لە چوارچێوەی تۆڕێکی داراییدا دیاریکردووە، کە وەک دابینکەر و پاڵپشتی دارایی بۆ حزبوڵای لوبنانی و فەیلەقی قودسی سەربە سوپای پاسداران کاردەکەن.

لە ڕاگەیەندراوەکەی وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکادا هاتووە، ئەو کەسانە و تۆڕەکەیان هەستاون بە سپیکردنەوەی دەیان ملیۆن دۆلار و ئاڵوگۆڕکردنی دراو و ئاڵتون لە بەرژەوەندی حزبوڵا و فەیلەقی قودس.

لەناو ئەوانەی سزایان بەسەردا سەپێنراوە کەسێک بەناسناوی (عەلی شاعر) هەیە کە لەدایکبووی قەزای نەبتیەی لوبنانە، هەروەها جەمال حوسێن عەبدول ڕەحیم کە کەسێکی کوەیتییە کە بە ناسناوی (الشاطي) ناسراوە.

سزاکان هەریەکە لە حەسیب محەمەد هەدوان ناسراو بە حاجی زەین کە بەرپرسێکی باڵای ئەمیندارێتیی حزبوڵایە لەگەڵ تاڵب حوسێن، سزاکان گرتوونیەتیەوە کە ڕاستەوخۆ پەیوەندییان لەگەڵ سەرۆکی حزبوڵادا هەیە.

بابەتی پێشتر

نەتەوە یەکگرتووەکان: جیهان ڕووبەڕووی بەرزبوونەوەیەکی کارەساتباری پلەکانی گەرما دەبێتەوە

بابەتی دواتر

بافڵ تاڵەبانی بۆ نەدیم زەهاوی: بوونت بە وەزیری پەروەردەی بەریتانیا شانازییەکی گەورەیە بۆ کوردستان

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share