ژووری بازرگانیی سلێمانی: کێشەی کەمیی خۆراک نییە و گەنجینەکان پڕن لە کاڵا

سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازیی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، لە بازاڕەکانی ھەرێمی کوردستان و عێراق تاوەکو ئێستا ھیچ کێشە و گرفتێکی کەمیی خۆراک نییە و گەنجینەکان پڕن لە کاڵا و شتوومەک.

سیروان محەمەد، سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازیی سلێمانی لە ڕوونكردنەوەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، بەشێک لە بازرگانان و کۆمپانیاکانی ھەرێمی کوردستان و عێراق نێودەوڵەتین “ھێمای بازرگانیان”ھەیە کاڵا و شتوومەک لە وڵاتانی جیھان دەکڕن ھاوردە دەکەن بۆ عێراق یاخود دەیفرۆشن بە وڵاتێکی دیکە”.

دەشڵێت، “لە ئێستاشدا بەھۆی جەنگی ئۆکرانیا و ڕوسیاوە لەلایەن وڵاتانی ئەوروپاوە، خواست لەسەر کاڵا و شتوومەک و خواردەمەنی زیادی کردووە، داوا لە کۆمپانیا جیھانییەکان کراوە کاڵا و شتومەکی زیاتر بنێرن بۆ وڵاتانی ئەوروپا”.

بەوتەی سەرۆکی ژووری بازرگانیی سلێمانی، “تاوەکو ئێستا ھیچ کێشە و گرفتێکی کەمیی خۆراک نیە و گەنجینەکان پڕن لە کاڵا و شتومەک”.

بابەتی پێشتر

باوك و كوڕێك لە ڕووداوێكی هاتوچۆدا گیانیان لەدەستدا

بابەتی دواتر

نرخی بتكۆین بەشێوەیەكی بەرچاو دابەزی

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نرخی زێڕ زیاتر بەرزدەبێتەوە

لێپرسراوی زەڕەنگەرەكانی سلێمانی رایدەگەنێت، نرخی زێر ماوەی چەند رۆژێكە لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان بەرزبوونەوەی بەخۆوە بینیوە و پێشبینیدەكرێت…
Total
0
Share