وەزارەتی نەوتی ئێران: عێراق سەرجەم قەرزەکانی گازی داوەتەوە بەڵام ناتوانین دەستمان بە پارەکەی بگات

جێگری وەزیری نەوتی ئێران ئاشکردیکرد کە حکومەتی عێراق سەرجەم قەرزەکانی گازی سروشتی وڵاتەکەمانی داوەتەوە، بەڵام ئێستا ناتوانین دەستمان بگات بەو پارانە.

میدیای فەرمیی ئێران بڵاویکردەوە، “عێراق  سەرجەم قەرزەکانی گازی سروشتی دابینکردووە، بەڵام ئێستا بەهۆی کێشەیەکی گواستنەوەوە ناتوانین ئەو پارەیە بەکاربهێنین”.

ئەمە دوای ئەوە دێت کە پێشتر وەزارەتی دەرەوەی عێراق رایگەیاند، لەگەڵ ئەمریکا گەیشتوونەتە رێککەوتن بۆ بەخشین لە سزاکان بەمەبستی ئەوەی عێراق بڕی 2.7 ملیار دۆلاری قەرزی ئێران بگەڕێنێتەوە.

بابەتی پێشتر

ئومێد خۆشناو داوا لە هاوڵاتییان دەكات دەست بە ئاوەوە بگرن

بابەتی دواتر

د. یاد نەقشبەندی: چەندین نەخۆش بۆ وەرگرتنی چارەسەری شێرپەنجە هاتوونەتەوە بۆ نەخۆشخانەی هیوا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share