تووشبوون بە كۆرۆنا زیادیكردەوە
تەندروستیی هەرێم هۆشداریدەدات

بریكاری وەزارەتی تەندروستیی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، ماوەی سێ ڕۆژە تووشبوون بە كۆرۆنا ڕووی لە هەڵكشان كردووە بە جۆرێك ڕێژەی تووشبوون لە1%ەوە بەرزبووەتەوە بۆ 5% و ساڵی ڕابردووش لە وەرزی هاویندا ژمارەی تووشبوون بە كۆرۆنا زیادیكردبوو.

د.ڕەهیڵ فەرەیدون، بریكاری وەزارەتی تەندروستیی هەرێم لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، پێدانی ڤاكسین بە هاوڵاتییان بەردەوامە هەر كەسێك سەردانی فەرمانگەكان بكات دەبێت كارتی ڤاكسینی پێبێت و بۆ گەشتكردنیش دەبێت كارتی”ڤاكسین”یان پێبێت و هەندێك وڵات داوای پشكنینی(PCR)یش دەكەن.
بریكاری وەزارەتی تەندروستیی هەرێم باسی لەوەشكرد، بەپێی داتاكان ماوەی چەند ڕۆژێكە تووشبوون بە كۆرۆنا ڕووی لە هەڵكشان كردووە بە جۆرێك پێشتر ڕێژەی تووشبوون 1% بووە و ماوەی چوار ڕۆژە تووشبوون بە كۆرۆنا ڕووی هەڵكشان كردووە و ڕێژەكە بەرزبووەتەوە بۆ 5%.

بریكاری وەزارەتی تەندروستی ئاشكرایكرد، ساڵی ڕابردوو لە وەرزی هاویندا تووشبوون بەكۆرۆنا ڕووی لە هەڵكشان كرد و گۆڕدراوی كۆرۆنا و چالاكبوونیان پەیوەندی بە وەرزی گەرما و سەرماوە نییە، بەڵكو وەرگرتنی ڤاكسین و پابەندبوون بە ڕێنماییەكانەوە هۆكارە بۆ بەرگرتن لە تووشبوون بە كۆرۆنا و ئێمە پێشتر ڕامانگەیاندبوو كە كۆرۆنا كۆتایی نەهاتووە.

بابەتی پێشتر

وەزیری سامانە سروشتیيەكان: ئەو بەنزینەی بە 800 دینار دەدرێتە شۆفێران تێچووەكەی لەسەر حكومەت 1200 دینارە

بابەتی دواتر

وەزیری پێشووی كشتوكاڵی هەرێم: سامانی ئاژەڵ لەبەردەم هەڕەشەی لەناوچووندایە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە ماوەی هەفتەیەکدا لە سلێمانی بە نزیکەی نیوەی هەموو پارێزگاکانی عێراق کارتی بایۆمەتری وەرگیراوەتەوە

نوسینگەی سلێمانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ئاماری وەرگرتنەوەی کارتی بایۆمەتری دەنگدانی لەلایەن هاوڵاتییانەوە بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت، لە…
Total
0
Share