كەشناسی: باران و هەورە تریشقە دەستپێدەکاتەوە

کەشناسی هەرێم پێشبینیدەکات دره‌نگانی ئه‌مشه‌و نمه‌باران و هه‌وره‌ تریشقه‌ ده‌ستپێبكاتەوە.

بەڕێوەبەرایەتیی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم لە ڕاگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، “پێشبینی ده‌كرێت دره‌نگانی ئه‌مشه‌و نمه‌باران و كه‌مێك هه‌وره‌ تریشقه‌ ده‌ستپێبكاتەوه‌ زۆربه‌ی ناوچه‌كانی هه‌رێمیش بگرێته‌وه‌ به‌ شێوه‌ی بچڕبچڕ تا سبه‌ینێ به‌یانی”.

باسیلەوەشكردووە، “پێشبینی ئەوەش ده‌كرێت لە ناوچه ‌شاخاوییه‌كانی هه‌ولێر و دهۆك و ڕاپه‌ڕین ڕێژه‌یه‌كی زیاتر بارانی لێببارێت”.

ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ش بارانی 12 كاتژمێری ڕابردووی هه‌ندێك له‌ ناوچه‌كانی هه‌رێمە:

هه‌ولێر دڵۆپ دڵۆپ

پیرمام 0.4 ملم

دهۆك 0.7 ملم

زاخۆ 1.1 ملم

ئاكرێ 0.2 ملم

ئامێدی 2.6 ملم

بامه‌ڕنێ 4.0 ملم

كانی ماسی 2.2 ملم

سۆران 0.2 ملم

باتوفه‌ 4.4 ملم

مێرگه‌سۆر 0.2 ملم

ڕانیه‌ 0.8 ملم

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لاهور جەنگی بورهان بۆ دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ: هیچ دانپێدانانێکم بەزۆر لێوەرنەگیراوە

دەستەی سەربەخۆی مافی مروڤی هەرێم رایگەیاند، لاهور جەنگی رایگەیاندووە هیچ دانپێدانانێکی بەزۆر لێوەرنەگیراوە. دەستەی سەربەخۆی مافی مروڤ لەهەرێمی…
Total
0
Share