وەزیری پێشووی كشتوكاڵی هەرێم: سامانی ئاژەڵ لەبەردەم هەڕەشەی لەناوچووندایە

وەزیری پێشووی كشتوكاڵی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، ھەرێمی كوردستان ژمارەیەكی زۆر مەڕ و بزن و مانگا و ڕەشەوڵاخی تێدایە و سامانێكی گرنگ و سەرمایەیەكی گرنگی ئەم هەرێمەیە و مایەی بژێویی چەندین خانەوادەی لەسەر،بەڵام بەداخەوە هاوشێوەی سێكتەرەكانی دیكە سێكتەرەكانی چونكە حكومەت ھیچ پاڵپشتییەكی ناكات بەرەو لەناوچوون و مایە پوچ بوون دەڕوات.

عەبدولستار مەجید، وەزیری پێشووی كشتوكاڵی هەرێم ڕایگەیاند، دوای چەندین بەدواداچوون لەگەڵ ھەندێك لە ھاوڕێكانم لە لیژنەی كشتوكاڵ لە ڕابردوو و ئێستادا بۆم دەركەوتووە كە ئەو سامانە نیشتمانییە لەبەردەم ھەڕەشەی لەناوچووندایە و ئەمەش لە كۆتاییدا دەبێتە ھۆی ھەژموونی وڵاتانی دراوسێ بەسەر ئەم سێكتەرەو بە ئارەزووی خۆیان یاری بە بازاڕبكەن ،جا ئەگەر دەسەڵات ڕاست دەكات كە گرنگی بە كشتوكاڵ و لە نێویشیدا سامانی ئاژەڵ دەدات با ئەم ڕێكارانە بگرێنەبەر:-

1.داخستنی سنوورەكان بەڕووی ھاوردەكردنی ئاژەڵی وڵاتان مەگەر لە كاتی گرانبوونی گۆشتی سووردا.

2.ڕێگریكردن لە ھاوردەكردنی ئاژەڵ بەشێوەی قاچاخ كە مەبەستم بەرپرسان و كۆمپانیاكانی سەر بەدەسەڵات و بنەماڵەیە.

3.پێدانی دانەوێڵە بە ئاژەڵداران بە نرخی پاڵپشتیكراو.

4.ھەڵكەندنی بیری قوڵ بۆ ئاژەڵداران بەپێی پێویست و بۆ سوودی گشتی بەمەبەستی ئاودان و وێنجە چاندن.

5.پێدانی قەرزی كشتوكاڵی بەتایبەت بە گوندنشینان بەمەبەستی زیندووكردبەوەی ئەم سێكتەرە.

6.پێدانی دەرمان و ڕشاندنی پەچە(ھەوێز)ی ئاژەڵەكان.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: تاوەکو ئەمڕۆش یەکێتی سوود لە ئەزموونی ئەو هەڤاڵانە وەردەگرێت کە بەشێک بوون لە خەباتی شۆڕشی نوێ

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، لە دەباشان پێشوازی لە هەڤاڵ حاکم قادر حەمەجان کرد. لە دیدارێکدا…
Total
0
Share