وەزارەتی سامانە سروشتییەكان: هیچ پاساوێک نییە بۆ دەستپێنەکردنەوەی هەناردەی نەوت

وەزارەتی سامانە سروشتییەکان بڵاویکردەوە، هانی حکومەتی عێراق دەدەین پابەند بێت بە مەرجەکانی ڕێککەوتنەکەی مانگی یەک و ئاسانکاری بکات بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەکردن.

وەزارەتی سامانە سروشتییەکان ئاماژەی بەوەشکردووە، هیچ پاساوێک نییە، نە لە دەستووری ساڵی 2005 یان لە هەر شوێنێکی تر، بۆ ئەوەی وەزارەتی نەوتی عێراق بەربەست بخاتە بەردەم هەناردەکردنی نەوت.

وەزارەتەکە دەشڵێت، “ئەو هەناردەکردنانە بۆ خۆشگوزەرانیی هەموو گەلانی عێراق گرنگن. هەروەها بۆ ئاشتی و ئاسایشی وزەی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی زۆر گرنگن.”

 

 

بابەتی پێشتر

بەلەمێکی کۆچبەران بە 110 سەرنشینەوە ژێرئاوکەوت

بابەتی دواتر

تایوان لە یەک رۆژدا زیاتر لە 200 بومەلەرزە و پاشلەرزەی تۆمارکرد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share