کەشناسی: پلەکانی گەرما نزیکەی پێنج پلە بەرزدەبنەوە

 

کەشناسیی هەرێمی کوردستان کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی پارێزگاکانی بڵاوکردەوە، بەپێی پێشبینییەکان لە ئەمڕۆوە پلەکانی گەرما چوار بۆ پێنج پلە بەرزدەبنەوە، کەشناسیی عێراقیش پێشبینی خۆڵبارین و بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما دەکات.

بەپێی پێشبینییەکانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت پلەکانی گەرما بەراورد بە ڕۆژانی پێشوو چوار بۆ پێنج پلە بەرزدەبنەوە.

هەروەها سبەینێ یەکشەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ بوونی تۆزێکی سوک.

هەر ئەمڕۆ دەستەی کەشناسیی عێراق ڕایگەیاند، ئاسمان لە ناوەڕاست و باشووری عێراق ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە.

بەڵام لە ڕۆژی سێشەممە لەگەڵ بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما کە دەگاتە 50 پلە لە هەندێک شوێن، خۆڵبارین لە هەندێک ناوچەی باشوور و ناوەڕاستی عێراق دەبێت.

بابەتی پێشتر

دوو ژنی گوندنشین بە تەقەی سەربازانی توركیا برینداربوون

بابەتی دواتر

مەسعود بارزانی: زوڵمێكی زۆرمان لێكراوە، خۆشمان زۆر زوڵممان لەخۆمان كرد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share