کەسێک بە تۆمەتی راوکردن دەستگیرکرا

لە سنووری گوندی خەراجیان هاوڵاتییەک بە تۆمەتی راوکردن دەستگیرکرا .

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی رایگەیاند، کارمەندانی بنکەی پۆلیسی دارستانی تانجەرۆ لە گەڕان و پشکنین بەردەوامدان و رێگری لە سەرپێچیکاران دەکەن ، لەئەنجامی دەرچوونی مەفرەزەیەکیان  توانییان هاوڵاتییەك دەستگیربکەن ، کە سەرقاڵی راوکردنی باڵندەبوو.

باس لەوەش دەکات، هاوکات دەست بەسەر دوو باڵندەی جۆری (کۆتری شینکە)ی راوکراو لەگەڵ یەک تاپڕ دا گیرا، پەڕاوی لێکۆڵینەوە رێکخراوەو بۆ وەرگرتنی رێکاری یاسایی رادەستی دادوەر کراوە.

 

بابەتی پێشتر

ئەنجلینا جولی: مافەکانی مرۆڤ لە جیهاندا درۆیەکی گەورەیە

بابەتی دواتر

لافاو مەترسی لەسەر وێستگەیەكى كارەبا لە دەربەندیخان دروستدەکات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share