دوو ژنی گوندنشین بە تەقەی سەربازانی توركیا برینداربوون

بەهۆی تەقەكردنی سەربازانی توركیا لە گوندێكی سنووری بەرواری باڵا دوو ژن برینداربوون.

پاش نیوەڕۆی دوێنێ هێزەكانی سوپای توركیا لە دۆشكە تەقەیان بەناو گوندی كێستە لە بەرواری باڵا-ی سنووری ناحیەی ئامێدی كردووە و بەهۆیەوە دوو ژن برینداربوون.

كاتی ڕووداوەكە ژنەكان لەنێو ڕەز و باخۆی خۆیان و خەریكی كاری ڕۆژانە بوون.

ڕووداوەكە لەكاتێكدایە هەر دوێنێ بەهۆی هێرشی فڕۆكەی بێفڕۆكەوان لە گوندێكی سنووری كەلار چوار كەس گیانیان لەدەستدا و یەكێكی دیكە برینداربوو.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: مامۆستایانی کوردستان لە هەموو وێستگەکانی کورددا پێشەنگ بوون

بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی مامۆستایانی کوردستانەوە ئاراستەی یەکێتییەکە کردووە،…
Total
0
Share