پارێزگاری بانكی ناوەندیی عێراق بڵاویكردووەتەوە، بڕی 17 ترلیۆن دیناریان بۆ وشكەساڵی و مەترسییەكانی دیاردەی بە بیابانبوون تەرخانكرد.
مستەفا غالب، پارێزگاری بانكی ناوەندیی عێراق ڕایگەیاندووە، بە هاوكاری لەگەڵ وەزارەتەكانی ژینگە و كشتوكاڵ و سەرچاوە ئاوییەكان ۆرگ شۆپێكی تایبەت بە گۆڕانكارییە ژینگەییەكان و وشكەساڵی و دیاردەی بە بیابانبوون ڕێكخرا.
ئاشكرایكرد، “بڕیارماندا بە تەرخانكردنی بڕی 17ترلیۆن دینار و بڕی ترلیۆنێك دینار بۆ كڕینی یەكەی بەرهەمهێنانی وزەی كارەبا”.