وەزارەتی سامانە سروشتییەكان ڕایگەیاند، زیاتر لە ملیۆنێك لیتر بەنزین دەگاتە هەردوو پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و گەرمیان و ئیدارەی ڕاپەڕین.
وەزارەتەكە لە ڕاگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، “دوای ئەوەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی ڕاسپارد بۆ چارەسەركردنی گرفتی گرانبوونی بەنزین و کۆنترۆڵکردنی نرخ، ئەمڕۆ پێنجشهممه، زیاتر لە یەک ملیۆن لیتر بەنزین دەگاتە هەردوو پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و ئیداره سەربەخۆكانی گەرمیان و ڕاپەڕین”.
ئەوەش لەكاتێكدایە، ماوەیەكە نرخی بەنزین لە هەرێمی كوردستان بەشێوەیەكی بەرچاوبەرزبووەتەوە و دوێنێش بەبڕیاری ئەنجومەنی وەزیران بڕیاریدا دوو ملیۆن لیتر بەنزین بۆ هەولێر و دهۆك و ئیدارە سەربەخۆكانی دابینبكرێت، لەگەڵ ئەوەش ملیۆنێك و 200 هەزار لیتر بۆ سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارە سەربەخۆكانی دابینبكرێت.