ئاستی ئاوی دەریاچەی حەمرین دادەبەزێت

بۆ یەكەمجار لە ماوەی 15 ساڵدا ئاستی ئاوی دەریاچەی حەمرین بەشێوەیەكی بەرچاو دادەبەزێت و كەمترە لە 140 ملیۆن مەتر سێجا.

سەرچاوەیەك لە حكومەتی عێراقەوە ڕایگەیاند، عەمباركردنی ئاو لە دەریاچەی حەمرین كە دەكەوێتە باكووری خۆڕهەڵاتی بەعقوبەوە كەمترە لە 140 ملیۆن مەتر سێجا.

ئاماژە بەوە كراوە، لە ماوەی 15 ساڵی ڕابردوو ئاستی ئاوی خەزنكراوی دەریاچەكە نەگەیشتووەتە ئەو ئاستە هۆكارەكەی كەمی ڕێژەی بارانبارین و وشكەساڵییەوە بووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

عەبدوڵا مەلا نوری: ئایا ئەو هەڵایەی کە ئەوان گێڕایان بۆ سفرکردنەوەی ڕۆڵە مێژووییەکەی خەڵکی سلێمانی نەبوو لە پرسی ڕۆژئاڤا؟

عەبدوڵا مەلا نوری، چالاکوانی سیاسی، نووسینێکی سەبارەت بە پرسەکەی شەهید غەزال مەولان بڵاوکردووەتەوە و تیایدا هاتووە، کە خودی…
Total
0
Share