خاوەنی گۆرانیی “مسیطرة” تەڵاق درا

لەمیس كان ئەو گۆرانیبێژە عەرەبەی گۆرانیی “مسیطرة”ی وتووە، دوای مانگێك لە هاوسەرگیریكردن لە هاوسەرەكەی جیابووەوە.

لەمیس هاوینی ساڵی ڕابردوو ڤیدیۆ كلیپی گۆرانییەكەی لە یوتیوب بڵاوكردەوە و 185 ملیۆن بینەری هەبووە، لە گۆرانییەكەدا وەك ژنێكی زاڵ خۆی نیشاندەدات. ناوەڕۆكی گۆرانییەكە پەیامی ژنە بۆ هاوسەر یاخود دەستگیرانەكەی و باس لەوە دەكات كە دەبێت پیاوەكە لەژێر كۆنترۆڵی ژنەكەدا بێت و گوێڕایەڵی بێت، ئەگەرنا زیاندەكات.

دێڕێكی تێكستی گۆرانییەكەی لەمیس دەڵێت، “واتلێدەكەم كە لەسەر شەقام كچێك هاتەبەردەمت بۆ دواوە ئاوڕبدەیتەوە و سەیری نەكەیت”.

پێشتر چەندین جار هەواڵی جیابوونەوەی لەمیس كان لە هاوسەرەكەی بڵاوكراوەتەوە و ناوبراو ڕەتیكردووەتەوە، بەڵام ئەمجارە هەواڵەكەی بەدرۆنەخستووەتەوە و لە وەڵامی كۆمێنتی هەوادارێكیدا كە دەڵێت، “ئەگەر هەواڵی جیابوونەوەكەی ڕاستبێت، ئەوا خۆی بەرپرسیارە لە بژاردە هەڵەكەی”، لەمیس نووسیویەتی، “گیانی منن ئێوە”.

هەوادارانی ژنە گۆرانیبێژەكە ئەو وەڵامە وەك ئاماژەیەك بۆ ڕاستیی هەواڵی جیابوونەكەی لێكدەدەنەوە.

بابەتی پێشتر

بەنزینەكەی سلێمانی بۆ هەڵەبجە و گەرمیان و ڕاپەڕینە

بابەتی دواتر

خشتەی یارییەکانی پریمەرلیگ بۆ وەرزی 2022/2023 بڵاو کرایەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share