جڤاتی نیشتیمانیی هەڵبژێردراو: مەکۆی سەرەکیی گۆڕان گردی زەرگەتەیە

جڤاتی نیشتیمانیی هەڵبژێردراوی گۆڕان رایدەگەیەنێت، گردی زەرگەتە مەكۆی سەرەكییە و دەشڵێت، ژووری هەڵبژاردن بەرپرسیارە لە دیاریکردنی رۆژی هەڵبژاردنی رێکخەری گشتی و ئەندامانی خانەی راپەڕاندن.

جڤاتی نیشتیمانی هەڵبژێردراوی بزوتنەوەی گۆڕان راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە، كە ئەمە دەقەكەیەتی:

“ مەکۆی سەرەکی بزوتنەوەی گۆڕان گردی زەرگەتەیە”

‏‎ئەمڕۆ شەممە، 5ی 10ی 2024، جڤاتی نیشتیمانی هەڵبژێردراوی بزوتنەوەی گۆڕان کۆبونەوەی نائاسایی لە گردی زەرگەتە، مەکۆی سەرەکی، ئەنجامدا. ئەم بڕیارانە دران:

‏‎1. دەستوری ناوخۆی بزوتنەوەی گۆڕان بنەمای کاری یاسایی و ڕێکخراوەیی بزوتنەوەی گۆڕانە، ڕەوانشاد نەوشیروان مستەفا دایناوە، پێشێلکردنی دەستور رەتکراوەیە، هەمو ڕێکارێکی یاسایی و سیاسی دەگرینەبەر بۆ جێبەجێکردنی دەستور.

2. ژوری هەڵبژاردن بەرپرسیارە لە دیاریکردنی رۆژی هەڵبژاردنی رێکخەری گشتی و ئەندامانی خانەی راپەڕاندن کە دەستوری ناوخۆی دیاری کردووە، لە یەک کاتدا و بە یەک پاکێج ئەنجام ئەدرێت، هەر هەڵبژاردنێک لە ژێر هەر ناوێکدا ئەنجام بدرێت سەرلەبەری نادەستوری و ناقانونی و نادیموکراتییە.

3. کارکردنی جڤاتی نیشتیمانی لەسەر بنەمای دەستور و بەرنامەی سیاسی بزوتنەوەی گۆڕانە، مەکۆی سەرەکی بزوتنەوەی گۆڕان گردی زەرگەتەیە، دەرگای دڵ و ماڵی بزوتنەوەی گۆڕان بۆ هەموو گۆڕانخوازان کراوەیە بۆ کاری پێکەوەیی پاڵپشت بە دەستوری ناوخۆ.

4. سەرەڕای ئەوەی بزوتنەوەی گۆڕان بڕیاری بەشداری کردن یان بەشداری نەکردنی لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان نەداوە، جڤاتی نیشتیمانی هەڵبژێردراو بەرپرسیارێتی ئەمری واقیع هەڵناگرێ، ئاشکرایە کاندیدەکانی لیستی (114)ی بزوتنەوەی گۆڕان هاوڕێ و هاوسەنگەر و هەڵسوڕاوی دیاری ئێمەن، بۆیە پشتیوان و هاوکاریان ئەبین بۆ سەرکەوتنیان.

جڤاتی نیشتیمانیی هەڵبژێردراو

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هەردی سەڵاح: ئەقڵیەتی چەند کەسێکی ناو خێزانێک پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتیان پەکخستووە

هەردی سەڵاح، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، ئەقڵیەتی چەند کەسێکی ناو خێزانێک لە حزبێکی سیاسی، پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی…
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: بەبێ کۆشش و عارەقی ناوچەوانی کرێکاران هیچ وڵاتێک بەرەو پێشەوە هەنگاو نانێت

بافڵ جەلال تاڵەبانی بەبۆنەی ڕۆژی جیهانیی کرێکاران پەیامێکی بڵاوکردەوە. بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەبۆنەی ڕۆژی…
Total
0
Share