کاتی گەیشتنی بەنزینە 800 دینارییەكە بۆ سلێمانی ئاشكراكرا

ئەندامێكی لیژنەی وزە و سامانەسروشتییەکان لە پەرلەمانی كوردستان ئاشكرایدەكات، ئێوارەی ئەمڕۆ بەنزینە 800 دینارییەكە دەگاتە سلێمانی و بەسەر شۆفێران دابەشدەكرێت.

سەركۆ ئازاد گەڵاڵی، ئەندامی لیژنەی وزە و سامانەسروشتییەکان لە پەرلەمانی كوردستان بە تۆڕی میدیایی ئێیستای ڕاگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ یەك ملیۆن و 200 هەزار لیتر بەنزین دەگاتە سلێمانی و بەنرخی 800 دینار دەدرێتە بەشۆفێران.

وتیشی، ئەو بەنزینە لەلایەن پاڵاوگەكانی قەیوان لە بازیان ئامادەدەكرێت و بڕیارە ڕۆژانە بەردەوامبێت و لە سلێمانی و ھەڵەبجە و ئیدارەی ڕاپەڕین و گەرمیان دابەشبكرێت بەسەر شۆفێراندا.

بەوتەی ئەو پەرلەمانتارە جگە لەوەش بڕیارە بەنزینە 690 دینارییەكە دابین بكرێتەوە لە ڕۆژانی داهاتوودا و بەوەش جۆرێك لە جێگیربوون لە نرخ دروستدەبێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە سلێمانی تووشبوونی منداڵان بە شەكرە زیادیكردووە.. تەندروستی ڕوونکردنەوەی لەبارەوە دەدات

بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی منداڵانی سلێمانی ڕوونکردنەوەی لەبارەی ئەو هەواڵانەدا کە باس لە بەرزی ڕێژەی شەکرە لەناو منداڵاندا دەکەن سەرەڕای…
Total
0
Share