گەریلاكانی پەكەكە لە گردی جودی لە مەتینای باشووری كوردستان ئۆپەراسیۆنێكی دەستپێكردووە و تەنها شەوی ڕابردوو 51 سەربازی توركیایان كوشتووە.
ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنیی هەپەگە ئاشكرایكردووە، ئێوارەی دوێنێ 15ی حوزەیران، سوپای توركیا ژمارەیەكی زۆر سەربازی لە گردی جودی لە مەتینا جێگیركردووە، بەڵام گەریلاکان ئۆپەراسیۆنی تۆڵەکردنەوەی شۆڕشگێڕییان لە دژی ئەو سەربازانەی تورکیا ئەنجامداوە.
هەپەگە دەڵێت، “لە چالاکییەکاندا تاوەکو ئێستا 51 داگیركەری تورکیا سزادراون و تا ئێستاش ئۆپەراسیۆنەکە بەردەوامە”.